بابەتی١٠٠
خەلیفەی چوارەم عەلی -کرّم اللّه وجهه-
لە کتێبی:
بارانی ڕەحمەت
بەرهەمی:
مەلا عەبدولکەریمی مودەڕیس (1901-2005)
1 خولەک
993 بینین
خەلیفەی چوارەم بە قەدر و عیززەت
حەزرەتی عەلی، ئامۆزای حەزرەت
لەپاش وەفاتی حەزرەتی عوسمان
بەیعەتیان پێ کرد ئەشراف و ئەعیان
ئەبووتالیبە بابی ئەم زاتە
دایکی فاتیمەی عالی سیفاتە
سەنای ئەم شەخسە نایەتە دەفتەر
ئەو بوو فاتیحی قەڵاکەی خەیبەر
لە غەزای ئوحود ئەو «اسداللّهعەرەبی»
ساحێب سوپا بوو، خاوەنی ئاڵا
ئەمیر بوو عەلی بە ئەمری خاتەم
بۆ مەحوی بتی تایفەی حاتەم
لەو شەڕا گیرا «سفانهعەرەبی»ی عەزرا
بە ئەمری حەزرەت مەرەخەس کرا
ئەو بوو فیدایی بۆ گیانی حەزرەت
نووست لە جێی حەزرەت شەوەکەی هیجرەت
لە شانی ئەوا بە نەسسی جەلی
حەزرەت فەرموویە: «أَقْضاكُمْ عَليعەرەبی»
مەعنای ئەم قسە لەم حەدیسایە
«من شاری عیلمم، عەلی درگایە»
چوار ساڵ و سێ مانگ حەیدەری کەڕڕار
خەلافەتی کرد بە حوسنی ڕەفتار
لە ساڵی چلا حەثدەی ڕەمەزان
گوڵباغی عومری گەیشت بە خەزان
سەر وەختی سەحەر سوبحی سەعادەت
گەیشتە پایەی بەرزی شەهادەت
عومری شەست و سێ، مەدفەنی «کووفە»
ئیمڕۆ بە شاری «نەجەف» مەعرووفە