نەیدیوە کەسێ کەسبی معارف بەبێ ئوستاد

از کتاب:
دیوانی شاهۆ
اثر:
شاهو (1882-1971)
 4 دقیقه  713 مشاهده
نەیدیوە کەسێ کەسبی معارف بەبێ ئوستاد
مومکن نەبووە حەللی مشاکل بەبێ ئیمداد
نەبووە بە شتێ سەربەخۆ ئاسن بەبێ حەدداد
نەیگرتووە کەس بازی مراوی بەبێ سەییاد
گەورە نەبووە بەچکە بەبێ دایەیی خەمخوار
بەس تاڵبی تاڵانی یەک و کوشتنی یەک بن
بەس ساعیی بێ دەستی و دەست بەستنی یەک بن
بەس مایلی فەوتانی یەک و مردنی یەک بن
مەشغووڵی برایی یەک و یەکخستنی یەک بن
تا کۆمەڵ و یەک دەستە و یەک بن وەکوو ئەغیار
هەر کەس کە بەقەد زەڕڕەیێ عەقڵی لە سەرایە
تەسدیقی ئەکا هەر چی کە نووسیومە وەهایە
مونکیر بە قسەم داخڵی زومرەی جوهەلایە
شایقتخلص بە خوا هەر چی لە جەمعی عوقەلایە
بۆ نەزمی کەلامت بە دڵ و گیانە خەریدار
نایێتەوە بیرتان کە لە ئەیامی سەفەربەر
حیلمی بەگاعلامی ئەرکان و برایم بەگاعلامی بێ فەڕ
چەند گەورەیی کوردانی هونەر پێشەیی سەفدڕ
کردیان بە نیشان و هەدەفی گوللەیی عەسکەر
ئەو ڕۆژە کە تەشریفی خەبیسیان بووە سالار
دارووی حەسەد و بوغز و جەهالەت هەموو عیلمە
دەرمانی هەموو دەردی ڕەزاڵەت هەموو عیلمە
ئەسبابی نەجات بوون لە زەلالەت هەموو عیلمە
بۆ «نەیلی عولا» بابی دەخالەت هەموو عیلمە
هەر عیلمە کە ساحێبی ئەکاتە شەهـ و خونکار
هەر کەس کە وتی «ئەمتە بە چەند؟» ئەبنە غوڵامی
تەسلیمی ئەکەن ماڵ و سەر و گیانی کیرامی
بۆیشی ئەبنە سەنا خوانان و دوعا گۆیی دەوامی
ئەی میلەتی بێچارە عەجەب جاهیل و خامی
قەومێکی تەواو بێ سەروپێن و نەزانکار
وا چاکە هەموو موتتەحید و یەک دڵ و چا بین
بۆ یەک نە وەکوو دەستە برا، عەینی برا بین
مەردانە لەبۆ مەقسەدی یەک پشت و پەنا بین
بەو شەرتە هەموو تابعی ئەحکامی خوا بین
تا جوملە ڕەها بین لە دەسی دوژمنی خوێن خوار
دوژمن نەبووە قەت بە برا ئێمە خەشیمین
دائیم کە لەگەڵیان شەو و ڕۆژ یار و نەدیمین
ئێستا کە بە ئەنواعی عیلەل ئێمە سەقیمین
موحتاجی دەوای حیکمەتی لوقمانی حەکیمین
بۆ چارە ئەبێ سەعیی بکەین ئێمە بە ناچار
شەهدی ئەم و ئەو پڕیە لە دەرمانی کوشەندە
بەس تەفەرە بخۆن هەر بە قسەی خۆش و بە خەندە
ئەی بێ خەبەران بەس ببنە چاکیر و بەندە
مەشهوورە کە کەمتر نەبووە شەندە لە مەندە
ڕۆژ ئەبێ بەم شەهدە ببن ئێوە گرفتار
ئێوە بن و خوا وەرنەوە با تف بێ لە شەیتان
دەر کەن لە دڵا جوملە خەیاڵاتی پەرێشان
چەند چشتێ هەیە واسیتەی نەگبەتی کوردان
وەک کیبر و حەسەد، بوغزی یەک و قیللەتی عیرفان
ئیسڵاحی بکەین بەڵکوو بکۆشین هەموو یەکجار
ئەم جەهل و نیفاق و سەفەهـ و زیللەتە تا کەی؟
ئەم بێ شەرەفی و خۆ خۆریە و غەفڵەتە تا کەی؟
ئەم بوغز و شیقاق و حەسەد و عەزلەتە تا کەی؟
بێ فیکری و سەر خۆشیی ئەم میللەتە تا کەی؟
تا کەی ئەبنە مەسخەرەیی عالەمی هۆشیار؟
ناگەینە ئەمەل ئێمە کە وا بێ سەر و پا بین
بەد خوڵق و بەد و تارکی ئەحکامی خودا بین
دوژمن بە سەر و ماڵی هەموو دۆست و برا بین
بێگانە پەرست، خادمی مەخڵۆق وەها بین
سوودێکی لەبۆ ئێمە نییە خزمەتی ئەغیار!
هەستن لە خەوێ خزمە دەم و چاوێ بشۆرن
چاوێکی هەڵئێنن لە چەپ و ڕاسێ بنۆڕن
پرسێکی لە یەک کەن لە چ ئەحواڵ و چ شۆرن
ئەم عالەمە بۆچ عاجز و بێ کەیف و سروورن؟
بۆ چی ئەکەن ئەم قەومە فەقیرە هەموو هاوار؟
قاپی ئەمەلی ئێمە کە بەسراوە لە هەر لا
ناکرێتەوە ئەم قاپیە بۆ ئێمە ئەم ئێستا
بێ یەکیەتی و مەرحەمەتی حەزرەتی مەولا
هەر یەکیەتییە دەردی هەموو کوردێ دەوا ئەکا
تا تەفەرەقە بین، زۆر عەبەسە زەحمەت و ئیسرار
عالەم هەموو مەشغووڵی تەلاش و دەسوبردە
هەر میللەتە بۆ خۆیە خەرێکی زەد و خوردە
هەرکەس لەبۆ خۆی حاکمی خۆیە وەکوو مەردە
مەحروومی هەموو قەومی فرۆمایەیی کوردە
ماتەم زەدە و سووکە پەرێشان و گرفتار
کوردیش ئەبێ هەر عەبد و غوڵامی ئەم و ئەو بن
هەر بارەبەر و ماتەم و شان ڕێش و جەدەو بن
چاویان لەم و لەو بێت و نە بە ئەم بن نە بە ئەو بن
- - - - - - - - - - - - - -متن نامشخص
بێ عیلم و جگەر، پارە و مەحزوون و خەفەتبار
ئەو میللەت و قەومانە لەوەوپێش کە زەبوون بوون
ئەو تایفە و تاقمە ئەوساکە کە دوون بوون
ئەو خەڵقە لەبەر جەهل و نیفاق غەرقەیی خوون بوون
هەستان لە خەوی غەفڵەت و دارای فنوون بوون
ئێستاکە هەموو بە گلگن و شاهـ و حوکمدار