کوردە ئەمڕۆ فرسەتە پیاو بن لە دەستی دەر مەکەن

از کتاب:
دیوانی شاهۆ
اثر:
شاهو (1882-1971)
 1 دقیقه  490 مشاهده
کوردە ئەمڕۆ فرسەتە پیاو بن لە دەستی دەر مەکەن
پشتی یەک بگرن بە فیشاڵی درۆ باوەڕ مەکەن
پێشەواتان - - - -متن نامشخص هەڵبژێراوی گەلە
چاکترین دڵسۆزی کوردە سەر لە ئەمری دەرمەکەن
پێشەوات ئاڵتوونی تێزابە، لە زاخاو دەرچووە
چی ئەڵێ بیکەن شەریکی سووسە ماری بەڕ مەکەن
دەرفەتی زۆرتان لەدەست دا چاکە عیبرەت وەرگرن
تێکەڵی قاز و قوڵنگ و لەق لەق و سەرگەڕ مەکەن
پیاوی مەرد دوو جار لە کوندا نایگەزێ دووپشک و مار
لێرە بەو لاوە بە واتای دوژمنی بێ فەڕ مەکەن
نۆکەری خەڵقی لەسایەی ئێوەوە وا بوون بە پیاو
ئێوە ئاغای ماڵی خۆتانن بەگوێی نۆکەر مەکەن
شەربەت و ئاوی درواسێ پڕ لە ژەهری کارییە
وەسیەتە شاهۆتخلص بە ئاوی گۆزەیان لێو تەڕ مەکەن