ئیلاهی تۆ خودایێکی عەزیمی

از کتاب:
دیوانی شاهۆ
اثر:
شاهو (1882-1971)
 1 دقیقه  637 مشاهده
ئیلاهی تۆ خودایێکی عەزیمی
بە ئەسراری هەموو عالەم عەلیمی
خوداوەندێکی زیندوو و زولجەلالی
گونا بەخشی، خەتا پۆشی حەلیمی
خوداوەندێکی تاکی لایەزالی
ئەبیت و هەیت و هەر بوویی و قەدیمی
پەناهی بێ پەناهانی هەژاری
کەرەم کرداری ڕەحمان و ڕەحیمی
نەبینراوێکی ناسراوی بە ڕاستی
کە خەللاقێکی ڕەززاق و کەریمی
بەدەست خۆتە شیفای دەردی دەروونم
ئیلاهی چونکە خۆت ئەعلا حەکیمی
ئومێدی بێ ئومێدانیت و موحەیی
هەموو ئێسکە ڕزیوێکی ڕەمبیمی
بەزەییت بێت بە شاهۆتخلصی ڕووسیاتا
نەجاتی دە لە ئازاری ئەلیمی