جەمالی نووری سەعادەت لە ئەوجی بورجی عیراق
از کتاب:
دیوانی شاهۆ
اثر:
شاهو (1882-1971)
2 دقیقه
505 مشاهده
جەمالی نووری سەعادەت لە ئەوجی بورجی عیراق
تلووعی کرد و موقارن بە ڕۆژی چوارەم تاق
چە نوورێ؟ پرتەوی خوایی موعادیلە بە شەفەق
جەماڵی چی؟ کە جەلالی مونیری کرد ئافاق
زیایی پرتەوی دادی میسالی لەمعەیی ڕۆژ
فڕاندی زوڵمەتی لەیلی دوجایی زوڵم و نیفاق
جەلیسی کورسی عالی وەزارەتی عەدلی
نەژادی حاکمی بابان موحیببی داد و ویفاق
دوڕڕی بەقیمەتی تاکی خەزێنەیی شاهان
فەریدی عەسرە شەهیرە بە ئەحسەنی ئەخلاق
لە ترسی هەیبەت و ڕوعبی جەماعەتی دوژمن
هەمیشە لفە بە یەکدا ساقیان بالساق
بە عەدل و داد و سەماحەت، بە بەزل و جوود و سەخا
عەدیلی جەعفەر و یەحیا بە کەوکەبە و ئینفاق
بە علم و عەقڵ و کیاسەت، بە حلم و فەزڵ و شەرەف
بە عەزم و حەزم و سیاسەت، بە قەول و عەهد و میساق
موجەللی فەخرە لەبۆ عەرەب و کورد و تورک و عەجەم
میسالی سەددی ڕەگینەیە وەعدە و میساق
ئومێد ئەکەم کە بە یومنی قودوومی موحتەشەمی
بگاتە ئەوجی عولا تاج و تەختی حوکمی عێراق
تەشەککوراتی وجوودی، فەریزەیی عەینە
لەسەر جەماعەتی کورد خاسەتەن عَلى الاطلاقعربی
دەوامی عیززەت و عومر و بەقا و سەڵتەنەتی
تەڵەب ئەکەم بە تەزەرروع لە حەزرەتی خەللاق
دوعای تورەقی و جاهی جەمال بەگی باباناعلام
بووە بە ویردی شەو و ڕۆژی شایقتخلصی موشتاق