ئەی زیایی ڕوومەتت خورشیدی ئەوجی ئیستوا

از کتاب:
دیوانی شاهۆ
اثر:
شاهو (1882-1971)
 1 دقیقه  552 مشاهده
ئەی زیایی ڕوومەتت خورشیدی ئەوجی ئیستوا
قەوسی شومشێری دوو ئەبرووت زولفەقاری مورتەزا
نووکی موژگانت بە تیژی وەک سەنانی خالدی
چەتری زوڵفەینت بِلا شَكعربی سایەیی باڵی هوما
لەعلی لێوت هەر وەکوو یاقووتی سووری ئاودار
غەبغەبەت وەک سێو و کوڵمت گەوهەرێکی شەوچرا
گەردنت شووشەی گوڵاو، پوستان هەناری گوڵ بە دەم
سینە وەک مینایی مەی ساعید میسالی دڵڕوبا
قامەتت سەروی گوڵستان یا نەمامی باخی خولد
باقی ئەندامی لەشی تۆ وەک جەواهیر با تەڵا
نازکی و عیشوە و کریشمەت بێ نەهایەت دڵ فریب
شۆخی و شیرین کەلامیت موعجیزاتی کیبریا
سەد هەزارانی وکوو من عاشق و شەیدایی تۆن
ڕۆژ و شەو مەجنوون سیفەت وێڵن لە سەحرا و چیا
من کە سەرکردەی هەموویانم بە وسڵت لەحزەیەک
کامیابت قەت نەکردم گوڵ ڕوخی شیرین لەقا
شەرحی حاڵاتی دڵی میحنەت زەدەی شایقتخلص بەڵا
هەروەها بۆ خۆی بمێنێ تاوەکوو ڕۆژی جەزا