دوژمنی خۆینمژ برا بڕیاری جێی بڕوا نییە

از کتاب:
دیوانی شاهۆ
اثر:
شاهو (1882-1971)
 1 دقیقه  1 مشاهده
دوژمنی خۆینمژ برا بڕیاری جێی بڕوا نییە
چی بە دەم ئەیڵێ درۆیە، ناو دەروونی وا نییە
دەستی بوو کاتێ وەها چاو سوور ئەکا وەک گورگی هار
فەرقی جوان و ئافرەت و پیر و مناڵی لا نییە
کاتی بێ دەستیش وەهایە خۆ بە مەڕ پیشان ئەدا
کردەوەی شاهیدە ناڕاستە هیچی وا نییە
زۆر کەڕەت دەستمان چڵووزاوە بە پشکۆی دوژمنا
بەسیە بەس! بڕوا بەمانە شێوەیی دانا نییە