غەمزەدەی زولفم بە غەمزەی چاوی حەیرانم دەکا

از کتاب:
دیوانی وەفایی
اثر:
وفایی (1844-1902)
 1 دقیقه  2088 مشاهده
غەمزەدەی زولفم بە غەمزەی چاوی حەیرانم دەکا
بەستەیی داوم خەدەنگی تیرەبارانم دەکا
عاشقی زارم لەسەر هیچ ئەو نیگارە دەمکوژێ
تیفلی نادانم لەسەر ماچێ لە گریانم دەکا
داعیەی ئاوێنە دینی کوفرە نەک ڕوحمێکی بێ
حەقیەتی بەو چاوە کاڵانە کە تاڵانم دەکا
یاری من هەرگیز لە قەتڵی عاشقی پەروای نییە
چونکە ڕوومەت شەمعە بۆیە حەز بە سووتانم دەکا
ئاو لە چاوانم لەبەر زولف و عیزارت دێنە خوار
دووکەڵی ئەو مەجمەرە هەردەم لە گریانم دەکا
من دەڵێم: یاقووت و ڕەیحان خەتتی کامیان خۆشترە؟
ئەو بە عەییاری ئیشارەی لەعلی خەندانم دەکا
قامەتی تۆ نەخلی توورە تەلعەتی تۆ نووری توور
دەم بە دەم وا وەجهی جیلوەت مەست و حەیرانم دەکا
فیکری زولفت عیللەتە، وەسفی دەمت ناکەم بە دڵ
نیکتەگۆیی پیشەمە هەودای پەرێشانم دەکا
ڕوو لە ئەبرۆی تۆم دەکا چاوت بە موژگانی کەچی
قیبلە نیشانم دەدا، کافر موسوڵمانم دەکا!
پێم دەڵێ: بگری وەفاییتخلص گەر ئەسیری لێومی
یەعنی مرواریم دەوێ، چی نرخی مەرجانم دەکا؟!