بە خۆڕایی نییە سووتاوی ڕووتە عاشقی شەیدا

از کتاب:
دیوانی وەفایی
اثر:
وفایی (1844-1902)
 1 دقیقه  3622 مشاهده
بە خۆڕایی نییە سووتاوی ڕووتە عاشقی شەیدا
لە ڕووتی دیوە جیلوەی ئاتەشی سینااعلام لە سینەیدا
کوتم: عەقدی سورەییا ماهی من تونگی شەکەرنەی بوو
کەچی بۆ ڕاستی ئیعجازی خۆی یارم لە خەندەی دا
عەسای فەتحی مووسااعلام کول بوو بە موعجیزە شکافی کرد
کە فیرعەونی خەتی هات و ئیحاتەی تووراعلامی کوڵمەی دا
درۆت فەرموو حەزم بێ نایەڵم، گەر ڕاست دەڵێی سادەی!
فەرەنگی قەومی دەججالاعلام - ئەی مەسیحااعلام - دەوری کەعبەاعلامی دا
لە سینەمدا چ شیرین دڵ دەناڵێنێ بە مەحزوونی
وەرن لەو شیوە گوێ بگرن بە شین و شیوەنی نەیدا
مەکەن مەنعی وەفاییتخلص چونکە سەرگەردانی جانانە
لە سەر دینی کە شێخی خانەقا بردی کە تۆبەی دا