لە کەشتیی فیرقەتی یارا پەرێشان حاڵ و دڵ تەنگم

از کتاب:
دیوانی شاهۆ
اثر:
شاهو (1882-1971)
 1 دقیقه  540 مشاهده
لە کەشتیی فیرقەتی یارا پەرێشان حاڵ و دڵ تەنگم
بەسەر دەریای خەما سەییار و بێ خەمخوار و هاودەنگم
شەو و ڕۆژ من لە بەر خەم یەک دەم ئارامم نییە قوربان
گەهێ مەشغووڵی قوڕ پێوان و گاهێ مات و بێ دەنگم
ئەوند گریام بە خوێناوی جگەر وا سوورە بالینم
ئەوندەم ئاهی سەرد کێشاوە گیانە زەرد بووە ڕەنگم
عەجەب ماوم لە بەختی نەگبەت و شوومم لە لام وایە
ئەگەر بچمە بەهەشتیش هەروەها داماو و دڵتەنگم
خوسوس ئێستا کە بەینێکە وەها دووچار و ناچارم
کە وەک تەیری قەفەس دەسبەستە و داماو و پێ لەنگم
لە خەم وەختێ ڕەهایی دێ دڵی میحنەت زەدەی شاهۆتخلص
بە دارووی وەسڵی خۆی ساتێ دەوا کا شۆخەکەی شەنگم