منی شەیدا کە دەمبینی لە چاوم خوێن دەبارێنم

از کتاب:
دیوانی شاهۆ
اثر:
شاهو (1882-1971)
 1 دقیقه  566 مشاهده
منی شەیدا کە دەمبینی لە چاوم خوێن دەبارێنم
بە مەرگی تۆ هەمووی بۆ تۆ لە دووری تۆ دەناڵێنم
مەڕۆ تۆ بی و خوا وا زوو لەلام، ئەی شۆخی سیمین بەر!
بەڵا ساتێ سرەوتوو بیت دڵەی پێکراوی خەمگینم
بەبێ دیداری تۆ ڕۆژم شەوێکی تار و تاریکە
دەبا ئەمشەو بە وەسڵی خۆت بدەی ئەی یار تەسکینم
لەبۆ سەیری خەت و خاڵ و تەماشای ماهی ڕوخسارت
سەری هێنایە دەر وا دڵ لە دیدەی پڕ لە ئەسرینم
خوا ناکەردە تۆ ڕۆییت بە شوێنتا دێتە دەر گیانم
بە بێ تۆ زیندەگیم نابێ بە چاوت گیانی شیرینم
دەمت پڕیە لە مرواری، لەبت سەرچاوەیی کەوسەر
نەخۆشی هیجری تۆم، توخوا سەعاتێ بێرە بالینم!
مەکە! سا مەمکوژە جانا! مەڕۆ! با دەرنەچێ گیانم
گوڵم! فێنکی دڵی شاهۆتخلص! نیگاری دیدە نەخشینم!