دونیاگری زەمانە و شاهانی ناوبراو

وتارێ بۆ لاوە دلێر و بەنرخەکان
از کتاب:
دیوانی ئەوڕەحمان بەگی بابان
اثر:
عبدالرحمان بیگ بابان (1880-1967)
 2 دقیقه  977 مشاهده
دونیاگری زەمانە و شاهانی ناوبراو
هیچیان بەجێ نەهێشتووە ئێمڕۆ بە غەیری ناو
ئەم فاتیحانە گشتی کە هاتوونە کایەوە
هێزیان هەموو لە بەردەمی زاگرۆساعلام بڕایەوە
هەر هاتوێ چ شا، چ سوپای نەماوە و ڕۆی
کورد ماوە هەر ئەمێنی لە جێگە و مەکانی خۆی
ئەی لاوی کورد! چ باوک و چ باپیر و جەددی تۆ
ئازاد و حوڕ ژیاون و سەربەست و سەربەخۆ
هەر تۆ نەوەی حەڵاڵی لە قەومی دلێری ماداعلام
هاوخوێنی تۆن شەهانی کەییاعلام و شاهی کەیقوباداعلام
ئێستاکە بۆ چی دیل و ئەسیری ئەم و ئەوی
پێوەند لە پێ، کەلەبچە لە دەس، شان و مل نەوی
بۆ خوێنە گەرمەکەت لە بەدەندا بووە بە کێم
بۆ چی ئەڵێی: شکاوە نییە هێزی دەست و پێم
تاریخت پڕ لە دەنگ و سەدای قارەمانییە
مێژووت هەموو حیکایەتی کاوەاعلام و کەیانییە
جەیشی هۆلاکۆاعلام ڕۆڵەی تەیمووراعلامی خوێنڕژێن
هەر لاوی تۆ بوو کوشتی نەیوت: ئەمانە کێن
بەسیە لە پشت و پێشەوە ژێر دەست و تێکەڵی
هەر قەدری خۆت بزانە، کە تۆش میللەت و گەلی
ئەم تەوقی دیلە کە لە ملتایە، بەس نییە؟!
بۆ دیلی، غەیری میللەتی کورد بۆ چی کەس نییە؟!
باغت بڵاو و پانە، درێژە لق و بژی
ئاوی بدەیتە بەر، بە بەری باغی خۆت بژی