مایەیی ژینی گەلە لافاوی ئەم خوێنە گەشە
از کتاب:
دیوانی ئەوڕەحمان بەگی بابان
اثر:
عبدالرحمان بیگ بابان (1880-1967)
1 دقیقه
1033 مشاهده
مایەیی ژینی گەلە لافاوی ئەم خوێنە گەشە
خوێنی زۆر ئەیکا بە یەک ئەم نیشتمانە بەش بەشە
هیمەتی گەل لا ئەبا ئەم سیاسەت و فێڵ و غەشە
نووری سوبحی وا لە شوێن هەر چەندە شەو تار و ڕەشە
وان لە باغچەی ناو دڵی قەومن موئەببەد نامرن
لاوەکانم لازمە سوجدەی شوکریان بۆ بەرن