تابی سەری کوڵمت بوو کە وا زولفی بە با دا
از کتاب:
دیوانی وەفایی
اثر:
وفایی (1844-1902)
1 دقیقه
4852 مشاهده
تابی سەری کوڵمت بوو کە وا زولفی بە با دا
یا ڕۆژی ویسالت شەوی هیجرانی وە لا دا؟
خاڵی دەمتە یا مەگەسی حوققەیی شەککەر
یاخۆ حەبەشی زادە لەنێو ئابی بەقادا؟
خوێنین جگەرن تالیبی ئەو زارە دوو عالەم
ئەو جەوهەرە بۆ هیچێ بە دوو عالەمی نادا
هەر تارە کە وا مەسکەنی بارێ دڵ و ڕۆحە
سەد ڕۆحی بە با دا کە بە داو پەرچەمی بادا
بازاڕی شکا وەک دڵی زارم گوڵ و نافە
تا تای سەری زولفی کە بەسەر عاریزیدا دا
ئەو زارە کە وا هەر بە تەبەسسوم هەیە حاڵی
پیرێکە دەڵێی گا لە بەقا گا لە فەنادا
حەیرەتزەدەیی نێرگس و ئەبرۆتە وەفاییتخلص
کافر نییە وا مەست و لە میحرابی دوعادا