بە نووری لامیعی حوسنت کە نووری عەینی لاهووتە

از کتاب:
دیوانی سابیری
اثر:
صابری (1881-1944)
 3 دقیقه  1111 مشاهده
بە نووری لامیعی حوسنت کە نووری عەینی لاهووتە
شوعاع و نووری میهر و ماهـ هەموو شانامەیی ڕووتە
بە ڕۆژ و شەو کە ئامووشۆ ئەکەن لەم موڵکی ناسووتە
شەمس سووتاوی ڕوخسار و قەمەر شێواوی گیسووتە
به این کهفارسی میهر و ماهـ، ئەرز و سەما فەرمانبەری ڕووتە
مەلائیک وا بە فەرمانی خودا دائیم ئەکەن تەقدیس
هەموویان سەجدەیان هێناوەتە بەر تۆ سوی ابلیسفارسی
لە زومرەی ئەنبیا عالی مەقامانن عیسا و ئیدریس
بە ئایەی مەسحەفی ڕووتە ئەکەن تەحسیل و هەم تەدریس
کە شاری عیلمی تۆ قاپی اسداللهعربی یە فەرمووتە
فتووحاتی عەلی و ڕۆستەم و بەهرامی تیرئەنداز
کە شۆرەتیان هەتا دونیا بمێنێ هەر ئەدا ئاواز
ئەگەر قەوسی برۆ یا تیری موژگانت بکەی ئیبراز
هەموو تەرکی سیلاح و چەک ئەکەن ئەی ساحیبی ئیعجاز
بە چاوی تۆ کەلیموڵڵا غولامی چاوی جادووتە
بیحەمدیللا حەبیبوڵڵا کە فەخرولموڕسەلینی تۆ
خودا جبریلی کردە حامیلی وەحی و ئەمینی تۆ
کە ڕۆحی کائینات و رحمة للعالمينعربیی تۆ
سولەیمان و سکەندەر خاتەمی ژێری نگینی تۆ
سەلاتین و ئەمیر و شاهـ ئەسیری دەست و بازووتە
گرووهی ئەنبیا تەفسیلیان نەختێ ئەکەم موجمەل
کە ئەفزەل یان ئولولعەزم و کوتوب ساحیبن و مورسەل
هەموو پەروانەیی شەمعی جەماڵ و دیدەیی ئەکحەل
ئیتر با موختەسەر بێ هەر کە فەرموویانە قەلل و دەل
ئەمینی وەحیی مونزەل داغداری خاڵی هیندووتە
بە نووری ماهی ڕوخسارت شەوی دەیجوور ڕووناکە
بە غەمزەی چاوی خوونخارت کە وا خوێنڕێژ و چالاکە
سبەینانێ نەخۆشی چاوی بیمارت تەماشا کە
کە تۆ نووری وەرە تووری دڵم مەحوی تەجەللا کە
کە نوورت ئاگری سووزانە سابیرتخلص شوبهی باڕووتە
یەقینم وایە ڕۆحم تۆ فریشتەی یا پەریزادەی
کە چونکە نەوعی ئینسان پیر ئەبن تۆ نەوخەت و سادەی
نەخۆشم پێم عەتاکە جووتە عینابی لەبی سادەی
ئەگەرچی لوتفی مەحزە ڕوومەتی خۆتم نیشان نادەی
دەزانی ئاگری سووزانە سابیرتخلص شوبهی باڕووتە
وەرە سابیرتخلص ئەگەر عەشق و مورادت شاهی لەولاکە
تەریقی شەرع و دین بگرە لەمەولا ڕوو لە مەولا کە
مەچۆ ئەولاوە ئەولا وایە، بێ تەدبیری ئەملا کە
کە دونیا جیفەیە هەرگیز مەچۆ، نەزدیکی ئەولاکە
کەسێ ئاڵاوە لەو لاکە گڵاو و پیس و نابووتە