هەرچەندە قسەی شێخ و مەلا حیکمەت و پەندە

از کتاب:
دیوانی سابیری
اثر:
صابری (1881-1944)
 1 دقیقه  377 مشاهده
هەرچەندە قسەی شێخ و مەلا حیکمەت و پەندە
یاساغە لە کن تورک زوبان و هەمەوەندە
هەرچەندە دوڕ و گەوهەرە گوفتاری مەشایخ
دێوانە شعووری نییە میسقاڵی بەچەندە
دەردێ کە نیشانەی ئەجەلی پێوە چ جێگەی
تەرکیبی مەعاجین و شەراب و گوڵ و قەندە؟
هەرکەس کە بریندارە بە شمشێری ئەحباء
داروویی ئەتیبا بە جەڕاحاتی گوزەندە
کارێکی بە من کردووە ئەو شۆخە بە ئەبرۆ
نەیدیوە کەس ئەم زامە لە شمشێری بڕەندە
بازاڕی نەبات و شەکەری میسری شکاوە
لەو شوێنە کە غونچەی دەمی هێناوە بە خەندە
هەرچەندە کە ئەو خوسرەوە ئازاری دڵی دام
گشتی بە دڵی سابیریتخلص شیرین و پەسەندە