دەردی ئەشقت ئەی پەری دەرمان و تەدبیری نییە

از کتاب:
دیوانی سابیری
اثر:
صابری (1881-1944)
 1 دقیقه  1037 مشاهده
دەردی ئەشقت ئەی پەری، دەرمان و تەدبیری نییە
هەرکەسێ مەجنوونی ڕووتە باکی زنجیری نییە
چەندە لێی پاڕامەوە تۆ بی بە تیرت مەمکوژە
ئاخری خوێنی ڕژانم مروەت و بیری نییە
تیری غەمزەی هەر وەکوو تیری ئەجەل موستەعجەلە
بێ بەڵا بێ، ساعەتێ تەقدیم و تەئخیری نییە
ئاگری بەردایە عالەم خۆی بە سورعەت تێپەڕی
حەیفە بۆ برژانەوەی، قورسی تەباشیری نییە
مەحرەمێ دەست ناکەوێ دەردی دەروونی پێ بڵێم
دەست و پەنجەم قووەتی نووسین و تەحریری نییە
حاڵی سابیرتخلص کەوتووە، مابەینەکەی خەوف و ڕەجا
چونکە ناڵەی کەس لە کن ئەو شۆخە تەئسیری نییە
تۆ حەکیمی حازقی، دەرمانی دەردم تێبگە
سابیریتخلص سەودازەدە دەرمانی تیماری نییە