دەردی ئەشقت ئەی پەری دەرمان و تەدبیری نییە
لە کتێبی:
دیوانی سابیری
بەرهەمی:
سابیری (1881-1944)
1 خولەک
1096 بینین
دەردی ئەشقت ئەی پەری، دەرمان و تەدبیری نییە
هەرکەسێ مەجنوونی ڕووتە باکی زنجیری نییە
چەندە لێی پاڕامەوە تۆ بی بە تیرت مەمکوژە
ئاخری خوێنی ڕژانم مروەت و بیری نییە
تیری غەمزەی هەر وەکوو تیری ئەجەل موستەعجەلە
بێ بەڵا بێ، ساعەتێ تەقدیم و تەئخیری نییە
ئاگری بەردایە عالەم خۆی بە سورعەت تێپەڕی
حەیفە بۆ برژانەوەی، قورسی تەباشیری نییە
مەحرەمێ دەست ناکەوێ دەردی دەروونی پێ بڵێم
دەست و پەنجەم قووەتی نووسین و تەحریری نییە
حاڵی سابیرناسناوی ئەدەبی کەوتووە، مابەینەکەی خەوف و ڕەجا
چونکە ناڵەی کەس لە کن ئەو شۆخە تەئسیری نییە
تۆ حەکیمی حازقی، دەرمانی دەردم تێبگە
سابیریناسناوی ئەدەبی سەودازەدە دەرمانی تیماری نییە