دڵ نەخۆشی ئینتیزاری هاتنی جانانەیە
از کتاب:
دیوانی سابیری
اثر:
صابری (1881-1944)
1 دقیقه
616 مشاهده
دڵ نەخۆشی ئینتیزاری هاتنی جانانەیە
با وجوود بە هاتنی، ئەو شەمعە ئەم پەروانەیە
ئافەرین ئەی دڵ سەرت دانا لە ڕێگەی عەشقی یار
عەشقبازی ڕاستی ئەمجۆرە سەر دانانەیە
هەرکەسێ لاشەی بە سووتاوی نەبینن ئەهلی دڵ
ئاشنایی قەت لەگەڵ ناکەن دەڵێن بێگانەیە
تا لە وێرانەی دڵم گەنجی غەمی شارایەوە
هەر ئەڵێم ئاوا نەبێ یا ڕەببی ئەم وێرانەیە
تا بە شمشێری برۆی ئەم شۆخە جەرگم قیمە بێ
چاوەکانم هەر بەشی ئەم لێزمەی بارانەیە