نەوبەهارە مەوسیمی پشکووتنی گوڵ هاتەوە

از کتاب:
دیوانی سابیری
اثر:
صابری (1881-1944)
 1 دقیقه  593 مشاهده
نەوبەهارە مەوسیمی پشکووتنی گوڵ هاتەوە
ئیعتیباری شیوەن و هاواری بولبول هاتەوە
خوێنی چاوی عاشقانە ڕووی زەوی نەخشانەوە
زەحمەتە سەیلی بەهاری نەقشەکەی بشواتەوە
حەزرەتی لوقمان گریمان ئێستە زیندووبێتەوە
باوەڕم نایە برینی عاشقان چا کاتەوە
کەی ئەبێ یا ڕەب سبەینانێ نەسیمی ئاهـ ئاهـ
سا لە باغی جەننەتی حوسنی گوڵی گەش کاتەوە
ئەو بە تیری غەمزەکەی جەرگی بڕیم و تیری من
هەر هەناسەی سەردە هاویتم ئەویش بۆم هاتەوە
ئەهلی دونیا بۆ پڵاوە جۆبڵاوی لێ ئەکەن
دابنیشە نانەڕەق بووڵاوە ناو شۆرباتەوە
ڕاحەتی ئینسان لە بێدەنگی ئەبێ، سابیرتخلص خەمۆش
تۆ کە عەبدی حەیفە ڕوو ناکەی بە لای مەولاتەوە
سابیریتخلص یەعقووب ئەگەرچی هیجری یووسف کوێری کرد
حەمد و سەبری کرد بە عادەت، یووسفی بۆ هاتەوە