برا شێتی بەسە عەقڵێ پەیا کە

از کتاب:
دیوانی سابیری
اثر:
صابری (1881-1944)
 2 دقیقه  1336 مشاهده
برا شێتی بەسە عەقڵێ پەیا کە
لە خوڵق و خوویی حەیوان خۆت جیا کە
دەمێکە وا ئەسیری نەفسی نزمی
وەرە حەربێ لەگەڵ نەفس و هەوا کە
بە تەییارەی سیام و تۆپی تەقوا
غەزای پاتەختی نەفسی ڕووسیا کە
بە مەترەلۆزی وێردی زیکر و فیکرت
بەرەنگاری ختووری ماسیوا کە
بە غەفڵەت چوو برادەر عومری گەنجی
لەمەولا عومری ڕابردوو قەزا کە
هەتا کەی لوقمەبادان و چڵێسی؟
بەسە تەنپەروەری، هۆشێ پەیا کە
حەساری شاری دینت ئەی موسڵمان
بە زیکر و فیکری تەسبیحی خودا کە
قسەم بۆ دین و دونیا سوودمەندە
ڕەفیقی چاک و تاعەت بێ ڕیا کە
لە خەڵقی خاکی تێفکرە سبەینان
بە شەو سەیرانی ئەستێرەی سەما کە
لەخەو هەڵسە بشۆرە دەست و چاوت
تەماشایێکی ئەسراری خودا کە
بە ئیستیغفار و گریانی سبەینان
برین و دەردی عوسیانت دەوا کە
ئەگەر تانەی گوناهت هاتە سەر چاو
عیلاجی تووتیای پای ئەولیا کە
تەماشاکردنی ئاوێنە یەعنی
لە ڕیش و ئیشی ناڕێکت حەیا کە
ئەسەف بۆ گەنجی، ئەییامی جەوانیت
کە فەوتاندت لە پیریدا ڕەجا کە
سمێڵ و ڕیشی وەک ماش و برنجت
ئەڵێن ئەی خەستە تەرکی زوولبیا کە
چرا و عومر و شەوی سابیرتخلص بەسەرچوون
لەمەولا زیکری بێ چوون و چرا کە