تا بە کەی قوربان بە چاوی تا سەحەر بێ خوابەوە

از کتاب:
دیوانی سابیری
اثر:
صابری (1881-1944)
 2 دقیقه  556 مشاهده
تا بە کەی قوربان بە چاوی تا سەحەر بێ خوابەوە
بەم دڵەی پڕ سۆز و سینەی پڕ شەرارە و تابەوە
بێمە بەر دەرگانەکەت شەو تا سەحەر خار و زەلیل
دەس بئالێنم بە چاکی دامەنی بواباعلامەوە
مونتەزیربم تۆ بە سەرما ڕاببوری ئەی تەبیب
تێبگەی ئەم خەستە بۆچ ئاڵاوەتە خوونابەوە؟
دەفعەیێ نەبزی دەماری دەستی ڕاستم ناگری
سەیری ڕەنگی زەردی من ناکەی بە ئیستغرابەوە
بەو ئومیدە تا شەوی بەدری جەماڵت دەرکەوێ
جان فیدای ئەم خاڵەکەم بەو ڕوومەتی مەهتابەوە
چەرخی دوون ڕۆژێ لەگەڵ کەس مەیل و فکری چا نەبوو
سەد خەڵاتی وا بە شانی دوونی ناکەس بابەوە
ناکەسان سەرمەستی بەزم و وەسڵی یار و کەس هەموو
دڵپەرێشان و بە داغ و حەسرەتی ئەحبابەوە
بۆ گەدایی چوومە قاپی دوولبەرێ لوتفی نەکرد
گەرچی بێمارم دڵم زۆر ها بە دوو عیننابەوە
گەر دەپرسی چۆنە حاڵم هەر زەمانێ دەرکەوی
گووسفەندێ خەنجەری دیبێ بە دەست قەسسابەوە!
بۆ گەدایی چووم و سەیری کرد و نەیناسیمەوە
سەیری یارم چەند شیرینە! هەر بە ئیستغرابەوە
دائیمەن ڕۆحم بە لێوی توشنە و ئوممێدەوار
چاوەڕێی ئەمرێکە دەرچێ، لەو لەبی سیرابەوە
دولبەرم ڕۆژێ لە پەردەی نازەوە سەیرێکی کرد
سابیریتخلص هاویتە نێو بەحری غەم و گەردابەوە