پڕتەوی خورشیدە ئەمشەو یا جەماڵی دولبەرە

از کتاب:
دیوانی سابیری
اثر:
صابری (1881-1944)
 1 دقیقه  461 مشاهده
پڕتەوی خورشیدە ئەمشەو یا جەماڵی دولبەرە؟
بۆنی باغی جەننەتی ڕووی یارە یا خۆ عەنبەرە؟
جان و دڵ غەرقی فنا في النورعربیی ڕوخساری حەبیب
عوسرەتی دووری موبەددەل بوو بە وەسڵ و مەیسەرە
ئەڵبەتە بیستووتە تەرکی سەر دەکا غەوواسی ڕووت
وا لە دەریا دێتەدەر ساحێبی دوڕ و گەوهەرە
تا لە سەرفی ڕۆحی وەک پەروانە بێ پەروا نەبێ
سادقی مەڕوانە، جێی بڕوا نیە، تەنپەروەرە
سابیریتخلص گەر تالیبی یاری بزانە موختەسەر
ناگەیە مەتلووبی جانی تا نەبووری لەو سەرە