خودایە عاجز و بێ دەستەڵاتم

از کتاب:
دیوانی سابیری
اثر:
صابری (1881-1944)
 1 دقیقه  1365 مشاهده
خودایە عاجز و بێ دەستەڵاتم
بگاتە بارەگاهی تۆ شکاتم
سەراپا غەرقی عوسیان و گوناهم
عەفوو فەرموو گوناهـ و سەییئاتم
بە دەستی دەردەوە غایەت زەبوونم
بە حەول و قووەتی تۆیە نەجاتم
ئەگەرچی دەردەکەی من بێ دەوایە
لەکن تۆ سەهلە حەللی موشکیلاتم
خەزێنەی ڕەحمەتی تۆ بێشومارە
منیش مسکین و موحتاجی زەکاتم
لە شوکری نیعمەتت دەرچم مەحاڵە
وەکوو سابیرتخلص هەتا ڕۆژی مەماتم