خودا هاوارە ئەمشەو دولبەرم لێ دابڕا چی بکەم

از کتاب:
دیوانی سابیری
اثر:
صابری (1881-1944)
 1 دقیقه  410 مشاهده
خودا هاوارە ئەمشەو دولبەرم لێ دابڕا چی بکەم؟
شەرارەی ئاگری دووری لە سینەم هەڵگڕا چی بکەم؟
لەبەر دەرد و غەمی یارم نەخۆش و خانە بێزارم
وەکوو مەجنوون دڵم بۆ چۆڵ و سەحرا هەڵخڕا چی بکەم؟
خودا ڕۆژی ئەجەل گریان و قوڕ پێوانی پێ بەخشیم
بە ئەمری حەق وجوودم هەڵنەکێشم لە قوڕا چی بکەم؟
قەڵەم ڕۆژی ئەجەل بۆ ئێمە هەر دەرد و غەمی نووسی
هەموو ڕۆژ گەر نەناڵێنم لە ناو خاک و قوڕا چی بکەم؟
قسەی بێ فائیدە و بێ جێ، زەروورەت پێم نەکا نایکەم
ئەگەر گریە و فوغان ناکەم کە ئارامم بڕا چی بکەم؟
هەموو عالەم بە بەرگی جەژنەوە سەرمەست و خۆشحاڵە
ئەگەر قانع نەبم سابیرتخلص لە نێو بەرگی شڕا چی بکەم؟
نەگەییە دامەنی حوسنی هەناسەی سابیریتخلص یاران
لە دونیادا بە بەدناوی کە من زەنگم زڕا چی بکەم؟