کڵاوی سەر دڕاوی خۆم بە تاجی پادشا نادەم

از کتاب:
دیوانی سابیری
اثر:
صابری (1881-1944)
 1 دقیقه  656 مشاهده
کڵاوی سەر دڕاوی خۆم بە تاجی پادشا نادەم
کەلاوەی دووکەڵاوی خۆم بە قەسر و گەنجی شا نادەم
پڵاوی سەر بە کشمیشی فەقیری یەعنی ئاسایش
خودا بیدا لەمەولا ڕوو بە ترشی و شۆربا نادەم
کە لاوی خۆم بە دەستی خۆی گوڵاوم لێ بپڕژێنێ
ئیتر حاشا وە کەللا دەس لە داوێنی سەبا نادەم
بە خوێنی جیفە بەرگی زاهیدی ئالوودە کەم شێتم
بە تەوفیقی خودا دینم بە دوو نان و عەبا نادەم
کلیلی سابیریتخلص قاپی هەموو مەقسوودێ هەڵدەگرێ
بیحەمدیللا بە دەس گرتوومە ڕەنجی خۆم بە با نادەم