ئەی شوعاعی حوسنی تۆ ڕۆشن دەکا تیرە موغاک
از کتاب:
دیوانی سابیری
اثر:
صابری (1881-1944)
1 دقیقه
1005 مشاهده
ئەی شوعاعی حوسنی تۆ ڕۆشن دەکا تیرە موغاک
خۆری یا حوور و پەری یا ڕۆحی! ئەی روحي فيداكعربی؟
فەرموو سەیری کە نەخۆشانت کە موشتاقن بە جان
با وجوودی ئافتاب گەرچی دەبێ شەونم هیلاک
کاشکێ ڕۆژێک دەهاتی دەس بە تیغ و خەشمناک
خۆم بە یەکجاری دەکرد خەڵتان و غەرقی خوێن و خاک
چاکی دامەن هەڵکە با چڵکن و خوێناوی نەبێ
چونکە جێی باڵایە دائیم ساحیبی دامانی پاک
بۆ نومایش خۆی نیشان دا عومری خەڵکی دا بە باد
عادەتەن وەختێ کە خۆر هەڵدێ دەبێ شەونم بە خاک
چاوەکەم ئوممێدی وەسڵی تۆیە مایەی ژینمە
با بە ڕووزەردی نەچێ ڕۆحم بە نێو ئەڕواحی پاک
سابیریتخلص تێفکرە یارت لێوی خۆی بۆچ گەستووە؟
یەعنی وسکوت! ئەم قسە بێسەرفە نازانم بە چاک!