تابەکەی قوربان سروشکی خوێن و ناڵەی دەردناک
از کتاب:
دیوانی سابیری
اثر:
صابری (1881-1944)
1 دقیقه
1128 مشاهده
تابەکەی قوربان سروشکی خوێن و ناڵەی دەردناک
وەک خەیاڵت بێ بە چاو و سینەدا روحي فيداكعربی
فەرموو فەرموو عاشقانت وا بە جان موشتاقی تۆن
گەرچی تۆ خۆری ئەوان شەونم ئەبن مەحو و هیلاک
خۆ بە ئوممێدی ویسالی وا حەیاتم باقییە
وەر نە دووریت دەم بە دەم دەمخاتە گێژاوی هیلاک
گەر بە قەسدی کوشتنم هاتی دەسم دامانی تۆ
چاکی نازک هەڵکە خوێناوی نەبێ داوێنی پاک
بمکوژە بەڵکوو حەیاتی جاویدانم دەسکەوێ
چاک ئەچم بۆ چاکی چاکان، چاک بەدار و سینەچاک
وا برۆی هێنایە یەک، ئەو لێو گەزانە یەعنی چی؟
پڕ حەزەر بە سابیریتخلص بێباکە با نەتکا هیلاک