تابەکەی قوربان سروشکی خوێن و ناڵەی دەردناک

لە کتێبی:
دیوانی سابیری
بەرهەمی:
سابیری (1881-1944)
 1 خولەک  1164 بینین
تابەکەی قوربان سروشکی خوێن و ناڵەی دەردناک
وەک خەیاڵت بێ بە چاو و سینەدا روحي فيداكعەرەبی
فەرموو فەرموو عاشقانت وا بە جان موشتاقی تۆن
گەرچی تۆ خۆری ئەوان شەونم ئەبن مەحو و هیلاک
خۆ بە ئوممێدی ویسالی وا حەیاتم باقییە
وەر نە دووریت دەم بە دەم دەمخاتە گێژاوی هیلاک
گەر بە قەسدی کوشتنم هاتی دەسم دامانی تۆ
چاکی نازک هەڵکە خوێناوی نەبێ داوێنی پاک
بمکوژە بەڵکوو حەیاتی جاویدانم دەسکەوێ
چاک ئەچم بۆ چاکی چاکان، چاک بەدار و سینەچاک
وا برۆی هێنایە یەک، ئەو لێو گەزانە یەعنی چی؟
پڕ حەزەر بە سابیریناسناوی ئەدەبی بێباکە با نەتکا هیلاک