تۆ بیت و خودا ئەی بوتی سوورەت گوڵ و دڵگەش

از کتاب:
دیوانی سابیری
اثر:
صابری (1881-1944)
 1 دقیقه  700 مشاهده
تۆ بیت و خودا ئەی بوتی سوورەت گوڵ و دڵگەش
بەندی جگەر و دڵ مەبڕە، مەیخەرە ئاتەش
بەو قەوسی برۆ و چاوی گەش و زولفی سیاهت
زامارم و بیمار و پەرێشان و موشەووەش
هاتوومە لەبۆ حیسسە زەکاتێ لە خەبەردا
وا هاتووە، قەت سائیل و مسیکن مەکە بێبەش
باوەڕ بکە ئازاری تۆ وا خۆشە بە گیانم
عومرێکە جەفاکێشم و نابێ لە دڵم غەش
ئیفتادە و بێچارە و مسکین و زەبوونی
سابیرتخلص خۆشە لەو یارەوە ئازار و کەشاکەش