تۆ بیت و خودا ئەی بوتی سوورەت گوڵ و دڵگەش
لە کتێبی:
دیوانی سابیری
بەرهەمی:
سابیری (1881-1944)
1 خولەک
702 بینین
تۆ بیت و خودا ئەی بوتی سوورەت گوڵ و دڵگەش
بەندی جگەر و دڵ مەبڕە، مەیخەرە ئاتەش
بەو قەوسی برۆ و چاوی گەش و زولفی سیاهت
زامارم و بیمار و پەرێشان و موشەووەش
هاتوومە لەبۆ حیسسە زەکاتێ لە خەبەردا
وا هاتووە، قەت سائیل و مسیکن مەکە بێبەش
باوەڕ بکە ئازاری تۆ وا خۆشە بە گیانم
عومرێکە جەفاکێشم و نابێ لە دڵم غەش
ئیفتادە و بێچارە و مسکین و زەبوونی
سابیرناسناوی ئەدەبی خۆشە لەو یارەوە ئازار و کەشاکەش