ئەی مەسیحا لەب بە چاوانی نەخۆشت یەک نەفەس
لە کتێبی:
دیوانی سابیری
بەرهەمی:
سابیری (1881-1944)
1 خولەک
707 بینین
ئەی مەسیحا لەب بە چاوانی نەخۆشت یەک نەفەس
مەرحەمەت کە وا پەرێشانم عیلاجم چوو لە دەس
یارەکەم مەیلی ڕەفیقی ناکەس و ئەغیار ئەکا
ئەی درێغا ئارەزوو ناکا ببێتە یاری کەس
دائیمەن کونجی دەروونم پڕ لە خاری بێ گوڵە
قەت بە دەستی خۆمەوە نەمدی گوڵی بێ خار و خەس
بۆ جەفاکاری هەمیشە خۆی موهەییا کردووە
بۆ بەجێهێنانی وەعدە موتڵەقا ناکا هەوەس
خۆت ئەزانی خۆ دەساژۆ، بەستنی پێ، ناتەوێ
بۆ مریشک و جووجەڵە نەججاڕ ناتاشێ قەفەس
خۆ لە بەدبەختی شەو و ڕۆژێکی خۆشیمان نەدیت
ڕۆژ گریانە بە شەو شینە لەباتی شەوچەرەس
کاروان دەرچوو لە شار و سابیریناسناوی ئەدەبی تۆ خەوتبووی
وا دەزانم گوێت گرانە نابیسی دەنگی جەرەس
بێ بەڵابی حەز لە یاری و کۆمەڵی ئەغیار ئەکەی
بۆ گرووهی خۆشەویستیت جارێکی ناکەی هەوەس
سابیریناسناوی ئەدەبی تەعمیری نەخشی خانوو و مانوو تابەکەی؟
کێوی عومر و دین ئەوا هەردوو کە هێنایان هەرەس