یا اله العالمین و پادشاهی بێ نیاز

از کتاب:
دیوانی سابیری
اثر:
صابری (1881-1944)
 2 دقیقه  1071 مشاهده
يا اله العالمينعربی و پادشاهی بێ نیاز
ڕەستەگارم کەی لە داوی نەفسی پیس و حیلەباز
دین و ئیمانی بە دینار و درەم دا سەربەسەر
ئابڕووی بردم لەبەر دەرگاهی پەتریق و پەپاز
قەسد ئەکا مەغزی سەرم دەرکا وەکوو ماری زەحاک
لامل و چەرمی پەناگوێمی هەموو پچڕی بە گاز
گاهێ تێرە مەزهەبی نەمروود و فیرعەونی هەیە
گاهێ برسی، مەشڕەبی دوڕڕەندە وەک گورگ و بەراز
قازییە فتوا دەدا ئەملاکی ئەیتامی عیراق
موفتییە بۆ غارەتی ئەموالی حوججاجی حیجاز
تا بڵێی غەددارە بێ شەرم و ویقار و بێ وەفا
موختەسەر خۆشە قسەی ناسازە گوفتاری دراز
تا وەکوو بەرخی دەساژۆ نانی شوانی نەفس ئەخۆی
سەد بەڵا بۆ تۆ لە پارێزایە وەک گورگ و بەراز
تا بە گیانی جووجەڵەی پیرێژنان کۆلارە بی
هەر ئەسیری نەگبەتی وەک کۆتری ژێر چنگی باز
تۆ کە خزمەتکاری نەفسی حیزی ئازاییت نەما
لافی مەردی لێمەدە پوورێ بە خشڵ و چەک مەناز
ئەی درێغا پیاوی ئازا وا لە دونیادا نەما
تەکیە چۆڵ و پڕ لە ئەولادی ئەوان ئۆتێل پەڵاز
داخەکەم بۆ موئمینی ساغ و سەلیم و بێ ڕیا
زۆر کەمە دەس ناکەوێ لەم وەختەدا ئیللا بە شاز
سابیریتخلص تەنپەروەری تاکەی؟ ئەجەل نەزدیکە لێت
تووشەیێ پەیداکە ئەی بێچارە بۆ ڕێگای دراز
سابیریتخلص تاکەی مەراقی مەتعەمولغازی دەکەی؟
عارف يكفيكعربی، ئەگەر مەیلت حەقیقەت یا مەجاز