تا بخوێنێ چاوی بازت ئایەتی این المفر

از کتاب:
دیوانی سابیری
اثر:
صابری (1881-1944)
 2 دقیقه  718 مشاهده
تا بخوێنێ چاوی بازت ئایەتی اين المفرعربی
کۆتری دڵ لای نەما وەڵڵا حەیاتی موستەقەڕ
تۆ لە سوورەی زولزیلەت تێفکرە من يعملعربی چیە
بۆ چی ئازارم ئەدەی؟ سووچم نییە میسقالە زەڕ
ڕۆژ و شەو خورشید و مەهـ لاف و گەزافی زۆر ئەکەن
فەرموو فەرموو با بکەن هەریەک بە لایەک کەڕڕ و فەڕ
خۆ ئەزانی وا هەژارم، دەستەڵاتیشم نییە
پێم بڵێ وەجهی چییە چاوت ئەکا ئیعلانی شەڕ؟
تا ڕمووزی مەسحەفی حوسنی لە عالەم بوو عەیان
ئەهلی دونیا جوملە مەجڕووڕن بەوی، ئەو حەرفی جەڕ
تۆ کە دەرکەوتی ئەزانی چی بە سەردی مەردومان
خۆرهەڵات تێفکرە حاڵی شەونم و میسقاڵە زەڕ
خۆت ئەزانی بێ گوناهـ ئازاری خەڵکی چا نییە
پێم بڵێ ئەی تۆ لەسەر چی وا لەگەڵ من دێیتە شەڕ؟
ئەی بە نووری حوسنی پاکت شەرق و غەرب و بەحر و بەڕ
ڕوون و داگیرساوە ئەرز و ئاسمان و وشک و تەڕ
بازی چاوت پووری دڵمی دی وتی: اين المفرعربی
لێی جودا بوو پووری بێچارە حەیاتی موستەقەڕ
ئەی لەبەر ئەو جووتە چاوی مەست و بیمارەت مرم
قاتیلانی بێ دڵان و مائیلانی شوور و شەڕ
گەر ڕمووزی مەسحەفی حوسنت تەواوی تێبگا
عالمی عالەم هەموو مەجروور ئەکا وەک حەرفی جەڕ
ئەی کەوان ئەبرۆ لەبەر چی تیرەبارانم ئەکەی؟
چاوی تۆ خۆش سابیری نەیما حەیاتی موستەقەڕ
ليس للانسان الا ما سعىٰعربی ئەمما چ سوود
دولبەرم شابازە سابیرتخلص کۆترەکەی بێ باڵ و پەڕ