شەوقی جەماڵی دولبەرە یا ماهی تابان ئەلغییاس

از کتاب:
دیوانی سابیری
اثر:
صابری (1881-1944)
 1 دقیقه  1150 مشاهده
شەوقی جەماڵی دولبەرە یا ماهی تابان ئەلغییاس
سووتانمی، سووتانمی، مانەندی کەتان ئەلغییاس
ئەڵبەت گوڵی گوڵزارەکەی ڕوخساری دیوە ئەو دڵەم
بۆیە دەکا بولبول سیفەت، گریان و ناڵان ئەلغییاس
من چیم بەسەر لوقمانەوە، بەم دەردی بێ دەرمانەوە
کە ئاگری نەکوژانەوە سووتام وەک خەرمان ئەلغییاس
دەردم موداوا ناکرێ زومرەی حەلیمان ئەلغیاس
فەللاحی دڵ وا ئاگری بەربوو لە خەرمان ئەلغییاس
زاماری شمشێری برۆی یارم ئەرەستوو شێت ئەکا
بیماری چاوی دەرکەوێ حەیرانە لوقمان ئەلغییاس
لوقمان و جالینووسی چی؟ ژەنگار و مالینووسی چی؟
بێ سوودە حەبب و شەربەت و مەعجوون و دەرمان ئەلغییاس
دەرمانی چاوی سابیریتخلص خاکی بەری پێی دولبەرە
چی بکەم کە نیمە قیمەتی، ئیللا دڵ و جان ئەلغییاس
سابیرتخلص ئەگەر چاوئێشەتە دەرمانی هەر سەبر و سکووت
وەرنە لە درمانی دڵت حەیرانە لوقمان ئەلغییاس