خوا کە خەلقی کرد حەبیبی خۆی لە نووری زاتی پاک
ستایشی پێغەمبەر
از کتاب:
دیوانی سابیری
اثر:
صابری (1881-1944)
1 دقیقه
1064 مشاهده
خوا کە خەلقی کرد حەبیبی خۆی لە نووری زاتی پاک
ئەو زەمانی هیچ نەبوو لا آدم و لا ماءعربی و خاک
عالەمی کردە جەسەد، نووری حەبیبی کردە ڕووح
بۆیە هەروا ماوە ناخنکێ بە سەد تووفانی نووح
خوا بە قورئانی موبین، ئەفزاڵی ئەو ئیسبات ئەکات
کافیە شەققولقەمەر، میعراج و باقی موعجیزات
ئایەتی ما ينطق عن الهوىٰعربی سابیرتخلص چییە؟
هەرچی پێغەمبەر ئەڵێ بێ شک کەلامی ڕەبییە!