خوا کە خەلقی کرد حەبیبی خۆی لە نووری زاتی پاک
ستایشی پێغەمبەر
لە کتێبی:
دیوانی سابیری
بەرهەمی:
سابیری (1881-1944)
1 خولەک
1096 بینین
خوا کە خەلقی کرد حەبیبی خۆی لە نووری زاتی پاک
ئەو زەمانی هیچ نەبوو لا آدم و لا ماءعەرەبی و خاک
عالەمی کردە جەسەد، نووری حەبیبی کردە ڕووح
بۆیە هەروا ماوە ناخنکێ بە سەد تووفانی نووح
خوا بە قورئانی موبین، ئەفزاڵی ئەو ئیسبات ئەکات
کافیە شەققولقەمەر، میعراج و باقی موعجیزات
ئایەتی ما ينطق عن الهوىٰعەرەبی سابیرناسناوی ئەدەبی چییە؟
هەرچی پێغەمبەر ئەڵێ بێ شک کەلامی ڕەبییە!