چ خۆشە کە ڕوخساری جانان خودایا

لە کتێبی:
دیوانی سابیری
بەرهەمی:
سابیری (1881-1944)
 1 خولەک  616 بینین
چ خۆشە کە ڕوخساری جانان خودایا
ببینم فیدا کەم دڵ و جان خودایا
چ شیرینە خەسرەو بە چاوانی پڕ خەو
نەزەر کا لە ڕاڕەو، لە دەربان خودایا
غەریب و گەدا بم غەریقی بەڵا بم
نەوا لەو جودا بم بە گریان خودایا
برینداری تیرم، پەریشان زەمیرم
دەواکەی نەفیرم، بە ئیحسان خودایا
لیباسێکی چاکە کە خورشیدی حوسنت
بە سابیر نیشان دەی زمستان خودایا
کەتانی وجوودم بە بەدری جەماڵی
کە سووتا بسووتێ هەمیسان خودایا
برینم بەسۆیە، پەناهم بە تۆیە
لە چاوی نەخۆشی فرۆشان خودایە
کە یار هات لەسەر خۆی، منیش چووم لەسەر خۆم
چو شەبنەم بە خورشیدی تابان خودایا
نەماوە سەبووریم، پەرێشانی دووریم
کەرەم کەی شیفایە، بە قورئان خودایا
لە ناڵینی سابیرناسناوی ئەدەبی چ جایی حەکیمان
چ بوو وا جیهانی خرۆشان خودایا
وتی دیم لە شەودا، شیفاکەم لە خەودا
نەکەی یاری سابیر پەشیمان خودایا