گوڵ چەمەن ئارایە ئەمڕۆ غونچە پشکووتووە
از کتاب:
دیوانی مینە جاف
اثر:
مینه جاف (1911-1965)
1 دقیقه
636 مشاهده
گوڵ چەمەن ئارایە ئەمڕۆ غونچە پشکووتووە
بۆ نەسیمی بەربەیان تێ بۆیە سونبول تێکچووە
نەرگسی شەهلا لە چیمەن تێک شکا و چاو بە خاو
شەست پەڕ و گوڵ ئاتەشین و یاسەمەن پەیدا بووە
لالە جەرگی داغدارە سینەیی داغان ئاکا
یاسەمین و نەستەرەن عەرسەی چەمەن ئاوابووە
قەهقەهەی کەو تێ لە کێو و دەنگی قومری تێ لە باغ
ناڵەناڵی بولبولە وا عالەمی داغ کردووە
مینەتخلص ئەمڕۆ با بچین بۆ سەیری سارایی چەمەن
گوڵ ستەن نەشئەی ترایە لێوی غونچەی دابووە