گوڵ چەمەن ئارایە ئەمڕۆ غونچە پشکووتووە
لە کتێبی:
دیوانی مینە جاف
بەرهەمی:
مینە جاف (1911-1965)
1 خولەک
634 بینین
گوڵ چەمەن ئارایە ئەمڕۆ غونچە پشکووتووە
بۆ نەسیمی بەربەیان تێ بۆیە سونبول تێکچووە
نەرگسی شەهلا لە چیمەن تێک شکا و چاو بە خاو
شەست پەڕ و گوڵ ئاتەشین و یاسەمەن پەیدا بووە
لالە جەرگی داغدارە سینەیی داغان ئاکا
یاسەمین و نەستەرەن عەرسەی چەمەن ئاوابووە
قەهقەهەی کەو تێ لە کێو و دەنگی قومری تێ لە باغ
ناڵەناڵی بولبولە وا عالەمی داغ کردووە
مینەناسناوی ئەدەبی ئەمڕۆ با بچین بۆ سەیری سارایی چەمەن
گوڵ ستەن نەشئەی ترایە لێوی غونچەی دابووە