گوڵی غونچەی گوڵستانم مەلیحە

بۆ مەلیحەی هاوسەری
از کتاب:
دیوانی مینە جاف
اثر:
مینه جاف (1911-1965)
 1 دقیقه  409 مشاهده
گوڵی غونچەی گوڵستانم مەلیحە
بینایی و نووری چاوانم مەلیحە
عەزیزم قیبلەکەم جێگەی ئومێدم
شیفایی دەرد و دەرمانم مەلیحە
نەمامی نەوڕەسی باغی ژیانم
گوڵاڵەی گوڵشەنی گیانم مەلیحە
سروور و کەیف و زەوق و عەیش و شادیم
زیاو و لۆکسی دیوانم مەلیحە
لە جێگەی کەوکەب و تاج و سەریرم
حەلاوەی بەختی ڕەخشانم مەلیحە
ئەپرسی گەر لە حاڵم سوێن بێ وەللە
ئەتۆی تەهلیلەیی زوانم مەلیحە
لە دووریت وا پەرێشانم مەلیحە
لە باتی زیکر و فیکر و نوێژ و تاعەت
--------متن نامشخص
ئەتۆی تەهلیلەیی زوانم مەلیحە
وەکو سەنعان لە عیشقی سەروی باڵات
بە تاڵان چووە ئیمانم مەلیحە
بە عەوداڵی ئەڵێ مینەتخلص بە قوربان
وەکوو ئەو وێڵی هەردانم مەلیحە