دڵ دەزانی بۆ لە شوعلەی کوڵمی لەیلا ناگەڕێ

از کتاب:
دیوانی حەمدی
اثر:
حمدی (1876-1936)
 1 دقیقه  528 مشاهده
دڵ دەزانی بۆ لە شوعلەی کوڵمی لەیلا ناگەڕێ
تا نەسووتێ عەیبە پەروانە لە لەمپا ناگەڕێ
زلف و ڕوومەت کفر و ئیمانە بە شەرعی عاشقان
دڵ لە مزگەوت دەستی ششت و بۆ کڵێسا ناگەڕێ
غولغولەی هیجرە نیشانەی زەمزەمەی ڕۆژی ویساڵ
تا سەبو قولقول نەکا مەعلوومە سەهبا ناگەڕێ
بێ سەرە سەرو و سنەوبەر بێ بەرە قەدری نییە
بۆیە وەستاوە لە دەوری قەددی ڕەعنا ناگەڕێ
پڕ لە عەشقی تۆیە خۆشی هەر لە دنیا لانەدا
بەر شەقی دە هەر سەرێکە بێ دوو سەودا ناگەڕێ
من زەعیفم دەردەچێ نەفسی قەوی باقڵ لە دەست
تۆ پەتی کە ئەم سەگە چونکە بە هەودا ناگەڕێ
چی لە کل کا گەر گڵی دەرگانەکەی تۆی دەس کەوێ
بۆ جەواهیر سورمە ئەلبەت چاوی بینا ناگەڕێ
چوویە گوڵشەن ئابڕووی گوڵ بۆیە یەکجاری تکا
عادەتا کوێرێکە نێرگس مەست و شەهلا ناگەڕێ
دەک خودا وەرگێڕە ئەم چەرخە لەبەر بێ هیممەتی
قەت بە مەیلی ئەهلی هیممەت دەوری دنیا ناگەڕێ
عاشقی مەهجوورە حەمدیتخلص تۆ مەپرسە حاڵی ئەو
عەهدی کرد بێ یادی تۆ ئەو دەشت و سەحرا ناگەڕێ