سوبح پێ ناکەنێ تا بێ نەوایی شەو بە دڵ نەگری

از کتاب:
دیوانی حەمدی
اثر:
حمدی (1876-1936)
 1 دقیقه  2154 مشاهده
سوبح پێ ناکەنێ تا بێ نەوایی شەو بە دڵ نەگری
گوڵێ ناپشکوێ تا بولبولی سوبحێ بە کوڵ نەگری
بەری نابێ درەختی باغی عالەم تا هەموو وەک یەک
بەیەک سۆز و بەیەک شۆر و بەیەک دەم چڵ بە چڵ نەگری