وەکوو بیستت لە قەیسەر قەسر و کیسرا بۆ لە کەی خاڵی

از کتاب:
دیوانی حەمدی
اثر:
حمدی (1876-1936)
 1 دقیقه  592 مشاهده
وەکوو بیستت لە قەیسەر قەسر و کیسرا بۆ لە کەی خاڵی
لە دیوانی شەهنشاهان جیهانت دیوە کەی خاڵی
لە مەرگی مومسیکانا فیلحەقیقە خەزنە بەخشە دەهر
لەسەر سفرەی جیهان نابێ کە دەستی جوودی تەی خاڵی
کە دڵ پڕ موددەعی دایم بترسێ چاکە نەک بڕژێ
کە ناگیرێ دەمی مینا زەمانێ بوو لە مەی خاڵی
وەرە ئەی دڵ لە ئەشغالاتی لایەعنی فەراغەت کە
کە تەئسیری نییە ناڵە نەبێ دڵ میسلی نەی خاڵی
خەراباتی موغان بێ ناڵەیی مەستانە وێرانە
خەرابە خانەقایێ لە دەنگی زیکری حەی خاڵی
ملی مینایی ئەهلی موحیببەت مەگرە هەر وەک گەرد
ڕەقیب نەک وەک سەبو سڕڕی دەروونی بێ بەقەی خاڵی
میسالی وەعدی وەسڵە حیددەتی جانانەکەت حەمدیتخلص
بەهاری نابێ دنیا بۆ لە دەنگی ڕەعدی دەی خاڵی