لە خوێنی خۆم کە نووسی پیری مەی فەرمانی ئازادی
از کتاب:
دیوانی حەمدی
اثر:
حمدی (1876-1936)
1 دقیقه
585 مشاهده
لە خوێنی خۆم کە نووسی پیری مەی فەرمانی ئازادی
فەرەح کەوتە دڵی دەروێش و سۆفی کەوتنە شادی
موحیببەتخانەیە دنیا خەریکی عەشقە مەوجوودات
چ عوششاقی، چ مەعشووقی، چ شاگردی، چ ئوستادی
وەکوو شیرین خەیاڵی کوهکەندی گەر دەبوو لەیلا
لەگەڵ ئەو زوعفەدا مەجنوون دەکەوتە کاری فەرهادی
بە دڵ ئەهلی دڵی پەیدا دەکا دنیا هەتا ڕۆژێ
بە سەگ جەرگ و دڵی دێنێتەدەر هەروایە موعتادی
بە پیری تازە سەوزی چی دەبێ نەخلی ئەمەل لاچوو
هەناسەی بێ نەوایانت بەسە بۆ مەحو و بەربادی
فەلاکەت مورشیدی ئەهلی موحیببەت بێ ئیتر حەمدیتخلص
چ موحتاجە بە تەحسیل و سلووک و پیر و ئیرشادی