خەڵاتم خەلعە گەر بەرگی درۆ بۆ بەر زمان نەبڕم
از کتاب:
دیوانی حەمدی
اثر:
حمدی (1876-1936)
1 دقیقه
440 مشاهده
خەڵاتم خەلعە گەر بەرگی درۆ بۆ بەر زمان نەبڕم
دەڵێن دەم ڕووتە گەر کاڵا بەقەد باڵای زەمان نەبڕم
لەبەر ڕوو سەیری دڵ ناکەم خەتایە وەختی عەرز و حاڵ
کە تیر زایع دەبێ گەر چاو لە ئاماجی نیشان نەبڕم
بەخوێنی خۆم هەتا شیرین نەکەم دڕکی گوڵستان دەم
وەکوو بولبول دەبێ چاویش لە بەزمی گوڵڕوخان نەبڕم
سەدەف وەک شاخی مەرجان پڕ گەوهەر بێ هەر دەم و لێوە
بەهای ئەم توحفەیی دەریایی حوسنە چۆن بە جان نەبڕم
لە سوبحی نەوبەهارا ڕەنگە ڕوو زەردی گوڵستان بم
وەکوو عەرعەر کە نیمە تەن لە ئەسبابی خەزان نەبڕم
کڕیداری مەتاعی وەسڵتن سەوداگەرانی عەشق
لە بازاڕی موحیببەتدا بەهای گەر من گران نەبڕم
کەمەندکێشی سەری زلفم کە من هاتوومە دنیاوە
خەڵاسیم قەت نییە تا ڕشتەیی ڕۆحی ڕەوان نەبڕم
بە قورسێکی گەنم ڕەنگی بدەم حەمدیتخلص جیهان چاکە
وەک ئادەم پێ بە یەک گەندوم لە گوڵزاری جینان نەبڕم