هێند وتم خەڵقە مەبن عەیبە ئەوەندە دوو زمان

از کتاب:
دیوانی حەمدی
اثر:
حمدی (1876-1936)
 1 دقیقه  479 مشاهده
هێند وتم خەڵقە مەبن عەیبە ئەوەندە دوو زمان
وا لە داخانا شەقی برد و زمانم بۆتە دووان
بێ زمانی خۆشە وەک مەڕ گەر سەری نەبڕێ قەساب
با زمانێکت ببێ پەیدا بکەی حەققی ژیان
قوڕ مەدە ئەمڕۆ بە دەمتا قوڕ بەسەر خۆتا بدە
با نەڵێن کەر بوو گرێی دەستی نەخستایە ددان
پیاوەتی گەر هەر عیبارەت بێ لە مووی ڕیش و سمێڵ
بەش بە کەس نادەن بزانە جوولەکە و سابرێنەکان
تانجەڕۆ و سیروانە تێکەڵ یەک بوون وەک دیجلەیا
ئابڕوو خوێنی دڵی کوردانە هەردووکیان تکان
پارە پارە جەرگی میللەت سەرف ئەکەن کەی پارەیە
پوولە پوولەی گەورەکانە بۆتە ئەسبابی قڕان
ماڵی میراتی بە هەرزان حەمدیتخلص مەفرۆشە کە شێخ
بۆیە بەدناوە بە هەرزانی فرۆشتووە دینمان