حەرفی ناساغی بەجێم لا چاکە نەک بێ جایی ساغ
از کتاب:
دیوانی حەمدی
اثر:
حمدی (1876-1936)
1 دقیقه
546 مشاهده
حەرفی ناساغی بەجێم لا چاکە نەک بێ جایی ساغ
کاسەیی گڵ بێ لە مەی پڕ خاڵی نەک مینایی ساغ
نەشئە بەخشایە موحیببەت زەهری گەر تێکەڵ نەبێ
شەککەریش حەتتا خراپە بیکەیە سەهبایی ساغ
بتکەدەی خۆتە دەروونم ئەی سەنەم مەشکێنە دڵ
شەوقی خۆش نابێ کە نەیبێ لالەکەت لەمپایی ساغ
عوسرەتە عوشرەت موهەییا گەر نەبێ ئەسبابی عەیش
بۆ لە یەک دانە بە حەسرەت دەستی بێ ئەعزایی ساغ
فکری خۆت ئامان مەنێرە بەر حەریفی بەد سروشت
هەر چرووکە گەر چروک بیکاتە بەر کاڵایی ساغ
مەعریفەت بۆ تێگەیینی قودرەتی جانانەیە
خاس بینینی نیگارە دیدەیی بینایی ساغ
لابەرە تەکلیفی دەست و پێ لەسەر خۆت ئێستەکە
حەمدیتخلص دەست بۆ زاڵم و بۆ جەردە چاکە پایی ساغ