لەگەڵ ئیدراک و عەقڵا فەزڵەیە تەحسیلی نەحو و سەرف

از کتاب:
دیوانی حەمدی
اثر:
حمدی (1876-1936)
 1 دقیقه  783 مشاهده
لەگەڵ ئیدراک و عەقڵا فەزڵەیە تەحسیلی نەحو و سەرف
کە بێ دەستی مەحاڵە مەنعی حاتەم کا لە ئەخز و سەرف
سوراحی قەهقەهە ناکا قەدەح گەر زوو دڵی پڕ بێ
بەڵێ بێ زەرفییە خەندە بە ئینسانێ کە نەیبێ زەرف
چ بێ مەعنایە چوونە مەعرەکەی ئینسانی پڕ مەعنا
کە شیعری ڕەبتی پێ ناکا لە ئەفلاتوون قبوولی حەرف
لە سافی ئاسماندا مانگی من مەئموولە خۆی دەرخا
زەمینی شامی هیجران ڕەش دەکا ڕەببی ببارێ بەرف
بە یادی سەروی نازی قامەتی جانانەیە حەمدیتخلص
لە سەفحەی عالەما وەستاوە تەنها میسلی حەرفی ئەلف