فەلسەفەی لوقمان لە کن ئەم زاڵمە ناکا فلووس

از کتاب:
دیوانی حەمدی
اثر:
حمدی (1876-1936)
 1 دقیقه  503 مشاهده
فەلسەفەی لوقمان لە کن ئەم زاڵمە ناکا فلووس
چی لە ئەسبابی دەکا لایق بە زاوا بێ عەرووس
ئاشنایە دەست بە تەپڵی سەر لە وەختی
حەسرەتا
قەت هونەرمەندان دەبن موحتاجی چووب و تەپڵ و کووس
هەر دەڵێی بەختی منە زلفی پەشێواوی سیاهـ
حەیفە من تەشبیهی تۆ ناکەم بە عاج و ئابەنووس
هەر سەحەر هەڵسام دەنیشێ غەم بە تەوقی سەرمەوە
ئەم هومایە قەت دەدا مەیدانی تەشریفی فسووس
موستەحەققی سەربڕینە بانگی ناحەق دەر ئەگەر
خۆ موئەززین عەیشی ڕەندان تاڵ دەکا نەک هەر خورووس
سەد دوعاشی دەرجی کاغەز کرد و تەئسیری نەبوو
دوو چەلیپای تا وەکوو زلفی نەکێشا نووشتەنووس
هەر کە دیم خاڵی لە حەڵقەی چەنبەری زلفا وتم
ئیمپیراتۆری حەبەش کەوتۆتە بەندی چاری ڕووس
پێی نەکا حەمدیتخلص بە پێ ناگا نەبێتە گەردی ڕێی
تازە لەو بەر دەرگەدا ڕێگەی درا بۆ خاکبووس